خەڵکی سلێمانی و هەولێرن
دوو عومرەکاری کورد لە مەککە کۆچی دواییان کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ژنێکی عومرەکاری خەڵکی سلێمانی و پیاوێکی خەڵکی دارەشەکرانی هەولێر، کە بۆ سونەتی عومرە چوبوونە سعودیە ئەمڕۆ سێشه‌ممه 5.12.2023، کۆچی دواییانکرد.
عومرەکارێکیان تەمەنی 66 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە، دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی دوو رۆژ له نه‌خۆشخانه ئه‌مرۆ سێشەممە کۆچی دوایی کردووە، عومرەکارەکەی دیکەیان، ته‌مه‌نی 76 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی مه‌نداوه له ناحیه‌ی داره‌شه‌كران و پێشتر نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه و دوای گه‌یشتنی به شاری مه‌دینه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووە و ئه‌مرۆ له شاری مه‌دینه كۆچی دوایكردووە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی مەککە نوێژیان لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
له سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی عومرەی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا، 12 عومرەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کە پێنج پیاو و حه‌وت ژن بوون.