بۆ شه‌وچه‌ره و چاره‌سه‌رى به‌كاری ده‌هێنن
تووی وشکكراوه خواردنی دڵخوازی دهۆکییەکانە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
تووی وشکكراوی خوماڵی لە بازاڕه‌كانی دهۆک بە شێوەیەکی زۆر هەیە، بەتایبەت تووی سپی، كه یەک کیلۆ له نێوان هەشت هەزار بۆ 10 هەزار دینارە.
بەشێک لە خەڵکی تووەکە هەر ئاوا بەکارده‌هێنن و وه‌ك شه‌وچه‌ره بە وشککراوی دەیخۆن، بەشێکی دیكه‌شیان دەکوڵێنن دەیکەن بە چای توو بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بەکاری دێنن.
نایف بەرواری، خاوەن دوکانێکی گیای سروشتییە بە 964ـى وت، ماوەی چەند ساڵێکە داواکاری زۆر لەسەر تووی وشکكراوی خۆماڵی هەیە.
وتیشی “تووی سپی وشکكراو سوودی بۆ مروڤ زیاتره، بەشی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی دەیکڕن دەڵێن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی بەکاری دێنین”.
به‌قسه‌ى ئه‌م دوكانداره، هەفتانه زیاتر لە 15 کیلۆ دەفرۆشێت.
حەسەن حامد، شارەزای گیای سروشتیە بە 964ـى وت، تووی وشکكراو بۆ زۆربەی چارەسەریەکانی نه‌خۆشی بەکاردێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م شاره‌زایه، دەوڵەمەندە بە ماده‌ى ئاسن، كالیسیۆمی زۆر تێدایە، ئه‌مه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌نه خۆشییه‌كان ده‌كات.
ئاماژەى بەوەشکرد “لە وەرزی زستان بۆ نەخۆشی پەتا بەسودە، چارەسەری كۆكە و پەسیو دەكات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن