یانەی جەوییە. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
راهێنەر چی وت؟
ئه‌مڕۆ جه‌وییه بۆ شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلار یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له دوایاریی خۆی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی له هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆلمالیك ئه‌جمه‌كی ئۆزبه‌كستانی ده‌بنه‌وه، براوه‌ی یارییه‌كه‌ش شه‌ست هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
هه‌ردوو یانه دوێنێ دوامه‌شقی خۆیان ئه‌نجام دا و ئه‌مڕۆ كاتژمێر 03:00 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو یانه بێ هیوابوون له‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی داهاتوو، چونكه هه‌ردوو یانه‌ی ئیتیحادی سعودی و سپاهان ئه‌سفه‌هان له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا گه‌یشتنه قۆناغی داهاتوو، به‌ڵام یارییه له پێناو پاداشتی بردنه‌وه‌یه، كه بڕه‌كه‌ی شه‌شت هه‌زار دۆلاره.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه دوێنێ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی پێش یارییه‌كه‌دا، به 964ی راگه‌یاند، به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو، ئه‌گه‌رنا باش یارییان كرد له خوله‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌میی ماوه‌ی ئاماده‌كاری كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌یه‌وه هه‌بوو.
جه‌وییه له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئاسیا له كۆی 5 یاری كه ئه‌نجام داوه، 2 بردنه‌وه، 2 دۆڕان و 1 یه‌كسانبوونی هه‌بوو، به 7 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مه و هه‌لی گه‌یشتن به قۆناغی داهاتووی نییه، یانه‌ی ئه‌جمه‌ك ئۆلمالیكی ئۆزبه‌كستانیش هه‌ر 5 یاریی رابردووی دۆڕاندووه.