پۆلیس چی دەڵێت؟

کەسێک لە رواندز بێ سەروشوێنە

+964
ژووری هەوال

ئێوارەی ئەمڕۆ 3.12.2023 کەسێک لە قەزای رواندز، کە خەڵکی گوندی سەرانە، بێ سەروشوێنە و دەنگۆی ئەوە هەیە رفێندرابێت.

شەمال دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی وت، “راستە کەسێک دیار نەماوە، بەڵام تا ئێستا نازانین رووداوەکە چۆنە و کەسەکە رفێندراوە یان شتێکی دیکەی بەسەرهاتووە، بەڵام پێشتر رووداوی وا نەبووە، کە کەسێک لەو سنوورەدا بڕفێندرێت”.

وتیشی، تا ئێستا هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو پرسە تۆمار نەکراوە، بەڵام خەریکی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەین.

ساغكردنه‌وه‌؛ رووباره‌كه‌ى رواندز به‌هۆى بیرلێدان...

ساغكردنه‌وه‌؛ رووباره‌كه‌ى رواندز به‌هۆى بیرلێدانه‌وه‌ وشكى نه‌كردووه‌