گەنمی ساڵی رابردوو بەر لە ورزی دروێنە. وێنە:964+
"خانووه پلاستیكییه‌كان یڕن له نه‌خۆشی رووه‌كى"
گه‌نمى هه‌ولێر له نه‌خۆشی سه‌لامه‌ته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له رووى تووشبوونى نه‌خۆشییه‌وه گه‌نم له سنووره‌كه‌یان سه‌لامه‌ته، به‌ڵام خانووه پلاستیكییه‌كان پڕن له نه‌خۆشی و ههموولایهكیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى تایبه‌ته سه‌ر به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و كار له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانى كشتوكاڵ و بوونى نه‌خۆشی و پێشنیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات.
عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى وت، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش گه‌نمى سنووره‌كه‌یان تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌كى ترسناك نه‌بووه كه به‌هۆیه‌وه ئاستى به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه.
وتیشی “له‌ساڵانى رابردووش‌دا هیچ نه‌خۆشییه‌كى به‌رفراوان رووبه‌ڕووى گه‌نم له سنووره‌كه‌مان نه‌بووه‌ته‌وه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، زۆرترین نه‌خۆشی كشتو‌كاڵى له سنوورى هه‌ولێردا له‌ناو خانوه پلاستیكییهكاندایه، بەجۆرێک خانوه پلاستیكییه‌كان له‌رێگه‌ى هێنانى شه‌تڵ و دار له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، تووشی نه‌خۆشییه‌كانى رووه‌كى بوونه و ده‌شڵێت “نه‌خۆشی زۆر ترسناكیش بڵاوبووه‌ته‌وه له‌وانه‌ش نه‌خۆشی نیماتۆدا”.
به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر روونیده‌كاته‌وه، سه‌رووى خۆیان له مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه له‌خاڵه سنوورییهكانهوه پشكنینى ورد بۆ ئه‌و دار و شهتڵانه بكرێت.
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى باسیده‌كات زیاتریان بریتین له كرمى جۆراوجۆر كه هه‌ریه‌كێك له‌و كرمانه‌ش به جیا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر رووه‌ك و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان دروست ده‌كات.