کاندیدەکەیان دەرنەچووە

رانییە داوای کردنەوەی نووسینگەی ژووری بازرگانی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

قەزای رانییە داوای کردنەوەی نووسینگەی ژووری بازرگانی دەکات و قایمقامەکەی دەڵێت، دەیانەوێت پێشانگای نێودەوڵەتی لە سنوورەکەیان بکەنەوە.

964 لە رێگەی قایمقامی قەزاکەوە دەزانێت، ئەوان داوای کردنەوەی ئەو نووسینگەیەیان بەرز کردووەتەوە.

حسێن محەمەد، قایمقامی قەزای رانییە بە 964ـی وت، “کردنەوەی نووسینگەی ژووری بازرگانی هانی ئەوە دەدات لەم سنوورە پێشانگای نێودەوڵەتی بکرێتەوە و پەرە بە بەروبووم و کۆمپانیا و کارگە ناوخۆییەکان بدرێت و هەروەها سوود لە کۆمپانیا دەرەکەییەکان وەرگرین بۆ ئیدارەکە”.

دەشڵێت، ژووری بازرگانی داهاتی لە نوێکردنەوەی مۆڵەت و رسوماتی دیکەدا هەیە و ئیدارەی راپەڕین دەتوانێت لەوەش سوودمەند بێت.

قەزای رانیە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینە و سنوورەکە نزیکەی 500 هەزار دانیشتووی هەیە.

“کێشەی ئێستای ئێمە ئەوەیە ئەو کاندیدەی هی رانییە بوو بۆ ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی دەرنەچووە، لەکاتێکدا پێویست بوو دەربچووایە چونکە سنوورەکەی ئێمە زۆرە و پێویست بوو نوێنەرێکی هەبێت”، ئەوەش قسەی قایمقامی رانییەیە.

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات