شەڕەکەی مەخمور کۆتایی هات و پێنج چەکداری داعش کوژران
964+
توانا نەقی
ئەو شەڕەی لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە گوندێکی نزیک قەراج روویدا ئەم بەیانییە، کۆتایی هاتوو پێنج چەکداری داعش کوژراون.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت یەک سەربازی سوپای عێراق گیانی لەدەستداوە و حەوت سەربازی دیکە بریندارن، برینی یەکێکیان سەختە .
غازی فەیسەڵ فەرمەندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ بە 964ـی وت، دوو چەکداری داعش خۆیان بە بێ زیان تەقاندووەتەوە و سێ چەکداریشیان کوژراون و شەڕەکە کۆتایی پێهاتووە.
شەڕەکە لە گوندی گۆڵتەپەی سەر بە ناحیەی قەراج بووە و لە بەرەبەیانەوە بەردەوام بووە.
دوێنێ شەویش هەر لەو ناوچەیە و لە گوندەکانی دووسەرە و عهلیڕهش چەکدارانی داعش هێرشیان کردبووە سەربنکەیەکی سەربازی سوپای عێراقی و دوو بریندار لە ریزەکانی سوپا هەبووە.