دیمه‌نێكی په‌یكه‌رى گوێزه‌كه‌ى هه‌ورامان
گوێزه‌كه‌ى هه‌ورامان كرا به په‌یكه‌ر و له ته‌وێڵه داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشت شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، گوێزێكى كردووه‌ته په‌یكه‌ر و به‌م زووانه له ناحیه‌ى ته‌وێڵه په‌رده‌ى له‌سه‌ر لاده‌درێت.
گوێزه‌كه وه‌ك سمبولێكه بۆ گوێزى هه‌ورامان، كه له دێرزه‌مانه‌وه ناوبانگى هه‌یه و زۆرترین گوێزى هه‌ورامانیش له سنوورى ته‌وێڵه‌یه و هه‌ر بۆیه‌شه له‌وێ په‌رده‌ى له‌سه‌ر لاده‌درێت .
سه‌لام عه‌بدولقادر، لێپرسراوی هۆبەی ژینگە و خزمەتگوزاری له شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، بیرۆكه‌ى ئه‌و په‌یكه‌ره له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌اونییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشنیار كرا‌و بودجه‌ى دروستكردنه‌كه‌شی هه‌ر له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه دابینكراوه.
وتیشی “كارى په‌یكه‌ره‌كه ته‌واو كراوه و له‌و شوێنه‌ى ته‌وێڵه‌ش داندراوه كه ده‌مانه‌وێت لێی جێگیر بكرێ”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى شاره‌وانییه‌كان، په‌یكه‌ره‌كه له به‌رد دروستكراوه و گوێزیش وه‌ك سیمبولێكى گوێزى هه‌ورامانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌م زووانه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره لاده‌درێت و دروستكردنه‌كه‌شی له‌لایه‌ن پەیکەرساز هونەر صاحب ئه‌نجامدراوه .