ئاگربەست کۆتایی هات
دوای هەفتەیەک ئاگربەست هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس دەستیپێکردەوە
964+
فەهمی نەبی
دوای هەفتەیەک لە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە و چەکدارانی حەماس، کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس دەستیپێکردەوە.
هەینی رابردوو ئاگربەستێکی چوار رۆژە لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس راگەیەنرا و دواتر دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە، لەو ماوەیە دەیان زیندانی لەنێوان هەردوولا ئازادکران و بەهەزاران تۆن خۆراک و هاوکاری رەوانەی کەرتی غەزە کران.
لە کاتژمێر 7ی ئەمڕۆوە سوپای ئیسرائیل بەچڕی ناو کەرتی غەزە بۆردوومان دەکات، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ناوەندەکانی هەواڵی بزوتنەوەی حەماس بڵاوکراونەتەوە، ئەم بەرەبەیانە بە هۆی بۆردوومانەوە سێ کەس لە کەرتی غەزە گیانیانلدەستداوە.
سەرچاوەیەکی سوپای ئیسرائیل بە راگەیاندنەکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، “بەهەموو هێزمانەوە گەڕانینەوە شەڕ و هیچ دانوسانێک بۆ ئازادکردنی رفێنراوەکان نییە”.