لە گەشتی هەواڵەکانەوە
دانیشتووانی پەروێزخان چادرەکەیان پێچایەوە و گەشتوگوزاریش ئامادەکاری دەکات بۆ سەری ساڵ
964+
ژووری هەواڵ
دانیشتووانی گوندی پەروێزخان توڕەییەکەیان تۆزێک دامرکایەوە و رێگای مەرزەکەیان کردەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان درا.
لە دهۆک 500 و یەک دانە خانوو بەختیان هەبووەو تاپۆکراون، بەڵام هێشتا زیاتر لە حەوت هەزار خانووی زیادەڕۆ ماون، هەندێکیان تاپۆ دەکرێن و هەندێکی تر قەرەبوو دەکرێن، ئەوەی دەمێنێتەوە هیچ نایانگرێتەوە.
هەر لە ئێستاوە دەستەی گەشتوگوزار دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ چالاکییەکانی پشووی سەری ساڵ و هاتنی گەشتیار، جارێ بۆ ئەمساڵیش لە شەش مانگی یەکەمدا چوار ملیۆن و نیو گەشتیار هاتوونەتە هەرێم.