زیاتر لە 300 سکاڵا تۆمار کراون

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 50 سکاڵای نوێمان لەبارە پێشێلکارییەکان پێگەشتووە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق 50 سکاڵای نوێی لەبارەی سەرپێچی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدەست گەیشتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.11.2023، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئەو سکاڵایانەی کە تا ئێستا گەیشتونەتە دەستی کۆمسیۆن گەیشتونەتە 50 سکاڵا و چەند کاندیدێکیش ئاگادارکراونەتەوە کە ھەستاون بە پێشێلکاری لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن.

جگە لەو 50 سکاڵایە، پێشتر 300 سکاڵای دیکە لەدژی ئەو کەس و لایەنانەی سەرپێچیان کردووە، تۆمارکراون، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە ئەگەری بەردەوامی، سەرپێچیکاران سزادەدرێن.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەک...

پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە