ئەحمەد سالار تەندروستی باش نییە
“تەقەم تێکەوتووە”
964+
شۆرش عەبدوڵا
هونەرمەند ئەحمەد سالار بەهۆی تەمەن و ناجێگیری تەندروستییەوە دوورە لە فیلم و دراما و سەرقاڵی نوسینی شانۆییەکی نوێیە.
دەربارەی هونەری دراما و فیلم لەم سەردەمەی ئێستادا و رۆڵی گەنجەکان لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 ئەحمەد سالار وتی، ” هونەری کوردی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ئەکتەری بەهرەمەند دەبینم وەک چریکە عەبەرەش و دەیان نمونەی باڵا و دروستکەری هونەری کوردن”.
ئەحمەد سالار 76 ساڵ تەمەنیەتی و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باش نییە و بە دەم خەندەوە دەڵێت “بە کوردی خۆمان خراپ تەقەم تێکەوتووە”.
ئەحمەد سالار، ئەکتەرێکی دیاری مێژووی هونەری کوردیە و دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدایە و لە ساڵی 1977 لە فێستیڤاڵی هونەری عیراق خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتووە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح