ئاگاتان لە پلانەکەی فیفایە؟
964+
سۆما حەکیمزادە
فیفا نیازی هەیە چەند ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بوار بۆ یاریزانەکان نەهێڵێتەوە لەناو یاریگا بۆڵە بۆڵ بکەن.
دوێنێ ئەنجومەنی فیفا کۆبوونەوەی هەبوو، پاڵپشتی بە ئەو رێوشوێنە تازانە دەربڕی کە بڕیارە لەناو یاریگاکان پەیڕەو بکرێن.
رێوشوێنەکان ئەمانەن:
– کاپتن تاکە یاریزانە مافی هەیە گفتوگۆ لەگەڵ ناوبژیوان بکات.
– شێوازی کردنە دەرەوەی کاتی پەیڕەو دەکرێت بۆ ئەو یاریزانانەی ناڕەزایی دەردەبڕن یان سەرپێچییەکی تاکتیکی دەکەن.
– پشت دەبەسترێت بە سیستەمی نیمچە ئۆتۆماتیکی بۆ حیسابکردنی ئۆفساید.
– رێگەگرتن لە نمایشکردن بە بیانووی پێکان.
– پابەندکردنی گۆڵپارێز بە تۆپهێشتنەوە بۆ ئەوپەڕی شەش چرکە.
– پاش بەکارهێنانی ڤار ناوبژیوان هۆکاری بڕیارەکەی باس دەکات.
ئەم پێشنیارانە هەڵگیراون بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنەکە لە مانگی ئازاری داهاتوو، ئەگەر بڕیاریشیان لێ بدرێت ئەوا لەمانگی تەمموزی 2024 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.