"مەیدانی نارەزایەتی گواستراوەتەوە"
لە شارەزوور رێگەی دەربەندیخان بۆ سلێمانی ماوەیەک داخرا
964+
بڕوا مەجید _ شارەزوور
خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە شارەزوور هەر بە بەردەم پەروەردەوە نەوەستا، بەڵکو مامۆستاکان هاتوونەتە سەر شەقامی سەرەکی نێوان دەربەندیخان بۆ سلێمانی و دایانخست.
مامۆستایانی ناڕازی، لەناو بازاڕی زەڕایەن رێگا سەرەکییەکەیان داخستووە، کارمەندانی هاتوچۆ دەبینرێن کە دەیانەوێت رێگای بەدیل بۆ شۆفێرەکانی ئەو رێگەیە بدۆزنەوە، بەو پێیەی هەردوو سایدی چوون لە بەردەم دەروازەی ناحیەی زەرایەن داخراوە.
پەیامنێری 964 لە شارەزوور گواستییەوە، زۆرینەی بەشدارانی خۆپیشاندانەکە مامۆستایانی میلاک، وانەبێژن و ژمارەیەک فەرمانبەریش بەشدارییان کردووە، کە داواکاری ئەوان پێدانی موچەیە وەک پێشمەرجی چوونەوە بۆ دەوام و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژە.
یەکێک لەو دروشمانەی ناڕازییەکان بەرزیان کردووەتەوە، نوسراوە “کێشەی وانەبێژان تەنیا بە دامەزراندن چارەسەر دەکرێ”، لە وتافەکانیشدا دەیانوت، “لە بەغدا بێت یان لێرە دەنگمان بەرز و دلێرە”، ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ناڕەزایەتییەکان لەبەردەم پەروەردەی شارەزوو گردەبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقام و پاش دوو کاتژمێر رێگاگە کرایەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا