کەمێکی تر دادگایی بکوژانی نەقیب محەمەد دەست پێدەکات

+964

ژووری هەواڵ

پەیامنێری 964 لەبەردەم دادگای سلێمانی رایگەیاند کەمێکی تر دادگایی کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد دەست پێدەکات.

تۆمەتبارەکان براونەتە دادگا و کەسوکاری نەقیب محەمەد و بریندارەکانیش لەوێن، ئەوەی دەبینرێت پارێزەری هەردوولاش هاتوون.

نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بوو، شەوی 4ی 12ی 2021 لەگەڵ چوار کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە چوونە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لەسەر توندوتیژی خێزانی سکاڵای لەسەربوو، بەڵام لەماڵەکە بەر دەستڕێژی گولە دران، نەقیب محەمەد کوژراو، چوار کارمەندەکەی تریش برینداربوون، دواتر دەزگا ئەمنییەکان وتیان تەقەکەر ئەو کەسە و باوکی بوون کە تیمەکە چووبوون دەستگیری بکەن.

رۆژی 30 تشرینی یەکەم وادەی یەکەم رۆژی دادگاییەکە بوو، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی دواتر، ئەو رۆژەش بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەرانی تاوانباران دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

پەیامنێری 964 لە دادگای سلێمانییە، هەرچی رووبدات ئاگادارتان دەکاتەوە.