لەسەر فەرشی سوورە
دیمەن زەندی لە بۆڵیودە و خەون بە هۆڵیودەوە دەبینێت
964+
ژووری هەواڵ
خانمێکی نازدار بە دەم خەندەوە، بە جلوبەرگی کوردییەوە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵێکی گەورەی ئاسیا رێ دەکات
دیمەن زەندی، چەند رۆژێکە باس باسی ئەم کچە کوردە رۆژهەڵاتیەیە ، کە بە جلوبەرگی کوردیەوە وەک ئەکتەرێک بەشداریکرد لە گەورەترین فێستیڤاڵی ئاسیا کە بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی هیندستان دەناسرێت و لە 22ی ئەم مانگە نمایشکرا
هۆکارەکەشی رۆڵی دیمەن بوو لە فیلمێکی فارسی بەناوی مێلۆدی لە دەرهێنانی بەهرۆز سەبت رەسوڵ، کە وەک خۆی دەڵێت دەرهێنەرێکی فارس بووەتە باشترین پاڵپشتی کچە کوردێک و هانی داوە لەبری خۆی و ستافی فیلمەکە بەشداری بکات
، فێستیڤاڵەکە دەرگای خێری بەرووی ئەم کچە کوردەدا کردەوە و تایبەت بە ترێندی 964 وتی، دوو دەرهێنەری بۆلیود پێشنیاری کاریان بۆ کردووم و تەنیا پێویستم بە کاتە کەمێک زمانەکەم باشتر بکەم.
ئەمە یەکەم کاری دیمەن نییە و رۆڵی لە چەندین فیلمی سینەمایی و کورتە فیلمی کوردیدا بینیوە و دیارترینیان فیلمی رەشەبایە کە بە رۆڵەکەی لە فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیک لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا وەک باشترین ئەکتەر خەڵات دەکرێت
دیمەن خەونی گەورەی ماوە هیوای هەیە رۆژێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لەسەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی ئۆسکار یان کان بەشداریی بکات.