هۆکارەکانی روونکراوەتەوە

ئومێدی دروستکردنی بەرزە پردەکەی سەهۆڵەکە کەمە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئومێدی جێبەجێکردنی بەرزە پردی سەهۆڵەکەی سلێمانی کەمە، چونکە شارەوانیی سلێمانی باس لە لیستێک هۆکار دەکات، کە چارەسەرکردن و جێبەجێکردنیان ئاسان نییە.

بە پێی زانیارییەکانی شارەوانیی سلێمانی کە بە 964 درواە، تێچوویەکی زۆر و گەورەیی قەبارەی پڕۆژەکە و بوونی زیادەڕۆییەکی زۆر لە بەردەم پڕۆژەکەدا سێ هۆکاری بنەڕەتی جێبەجێنەکردنی بەرزە پردەکەن.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیە بە 964ـی راگەیاند، چارەکە سەدەیەکە دیزاینەکەی ئامادەیە، بەڵام نەخراوەتە بوواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، “ئەو بەرزە پردە ناوەندی شار بە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەبەستێتەوە، لە شەقامی سەهۆڵەكەوە دەچێتەوە سەر مزگەوتی رەشید و بەناو گەڕەكی شێخ محێدیندا دەڕوات، پاشان بە یەكتربڕێك شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەبڕێت بەرەو گەڕەكی چوارچرا”.

لە ناو شاری سلێمانی کارکردن لە هەریەکە لە ئەندەرپاسەکانی هەواری شار، باخی بەختیاری، فاروق و ئارام بەردەوامە.

شەقامی مەلیک مەحمود یان شەقامی 60 مەتری، تا ئێستا یەکێکە لە سەرەکیترین شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی و چوار ئەندەرپاسی تێدایە.

ئەوەندەی نەماوە یەکتربڕی بەختیاری تەواو بێت

ئەوەندەی نەماوە یەکتربڕی بەختیاری تەواو بێت

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد