قەرەنیاوە داوای رێگا و قوتابخانە دەکات

964+
ئاکام غەفور-سۆران

دانیشتووانی گوندی قەرەنیاوەی ناحیەی دیانا داوای قیرتاوکردنی رێگای گوندەکە و دروستکردنی بینای قوتابخانە دەکەن.

گوندی قەرەنیاوە زیاتر لە 100 ماك دەبێت، لە سنووری ناحیەی دیانای ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و کۆڵانەکانی گوندەکە قیرتاو نەکراون و قوتابخانەی گوندەکەش لە کابینەدایە.

سیداد جەلال دانیشتوویەکی گوندەکەیە بە 964ـی وت، “بەداخەوە رێگای گوندەکەمان زۆر خراپە کەڵکی هاتوچۆی پیادە و سەیارەی نەماوە هەمووی خۆڵە، لە زستانان لەبەر قوڕ ناتوانین هاتوچۆی پێدا بکەین منداڵەکانمان دەچن بۆ قوتابخانە بەو رێگا قورە کە دێنەوە جلوبەرگیان هەموو قورە”.

رێباز محەمەد دانیشتوویەکی تری گوندەکە بە 964ـی وت، جگە لە خراپی رێگاوبان کێشەی نەبوونی بینای قوتابخانەیان هەیە، چونکە کابینەیە لە زستاندا ئاو دەچێە ناوی و گردف بۆ قوتابخانەکانیان دروستدەکات.

لەسەر ئەو پرسە سەید عەدنان کارگێڕی ناحیەی دیانا بە 964ـی وت، ”لەسەرەتا کەمتەرخەمی هەبووە لە خەڵکی گوندەکە کە داواکارییان پێشکەش نەکردوە بۆ چاککردنی کۆڵانەکانی گوندەکە، لە دوای پێشکەشکردنی داواکاری دەرخستە بۆ رێگای گوندەکە کراوە، کە نزیکەی 300 ملیۆن دیناری پێویستە و لە هەوڵداین هەرلەمساڵدا پرۆژەکەیان بۆ جێبەجێ بکەن

وتیشی، لەسەر پرسی قوتابخانەی گوندەکە هەوڵی تەواومان داوە کە بینای قوتابخانە بۆ گوندەکە دروست بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی