لە گەشتی هەواڵەکانەوە

هەواری شار هەزار نەمام بوو بە نسیبی و لە پێنجوێنیش دەردە کارەبا تەواو نابێت

+964

ژووری هەواڵ

خاوەنی حانووتەکانی کەلار ئیشەکەیان کرد بەجدی، پێخەف و بەتانییان لەگەڵ خۆیان بردووەتە بەردەمی پەروەردەی گەرمیان و دەڵێن لایەک بە لایەکدا نەخەین ناڕۆینەوەو ”تاوەکو شەو لەمێ ئەخەوین”.

هەواری شار لە سلێمانی ئەم ماوەیە داری چاکی تیا دەڕوێندرێت، بەس لە دوو رۆژدا سەروو هەزار نەمام بووە بە نسیبی و پلان وایە داری زیاتریشی بۆ ببەن.

کێشە نەبڕاوەکەی پێنجوێن بەردەوامە، خەڵک لە پچڕانی کارەبا توڕەن و دەسەڵاتی شارەکەش دەڵێت زیادەڕەوی سەری کارەبای خواردووە.