دیمەنی هاوینەهەواری بێخاڵ _ وێنە: دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان
کارەکان دەستیپێکردووە
پشکنینی بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان بەرەو ئەلیکترۆنی دەبرێن
964+
ئەحمەد مستەفا
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، پێوەرەکانی پشکنینی بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان نوێدەکاتەوە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ بە کوالێتی کردن و ئەلیکترۆنی کردنی.
بۆ ئەو مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی جۆری لە دەستەی گەشتوگوزار، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان، دەستییان کردووە بە نوێکردنەوەی پێوەرەکانی پشکنینی بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان.
بنکە گەشتیارییەکان، هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی راخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، رێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای مەی فرۆشتن، رێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل و سینەما دەگرێتەوە.
بەوتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار بێت، ئەم هەنگاوە سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی باشترکردنی کوالێتیی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، هاوکات هەوڵێکە بە ئاڕاستەی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی سیستەمی پشکنین کە ئامانج لێی خێراترکردنی راییکردنی کارەکانیانە.