بە گوژمەی نزیکەی نیو ملیار دینار
چەندین پرۆژەی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێن
964+
توانا نەقی
چەند پرۆژەیەک لە بواری کارەبا لە قەزای دەربەندیخان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکیشیان دەستکراوە بە کارکردن تیایاندا.
پرۆژەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێن و لەسەر داوای قایمقامیەت و کارەبای قەزاکە بووە.
پرۆژەکان پێکهاتوون لە،
– دانانی ئینارە بۆ شەقامی ناوشار لە تونێل تاوەکو ناوبازاڕی دەربەندیخان بەگوژمەی 182 ملیۆن و 965 هەزار و 560 دینار لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی.
– دانانی محاویلە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری بەشێک لە گەڕەکەکانی (٤٢ و هەوارەبەرزە، بە گوژمەی 81 ملیۆن و 294هەزار و 918 دینار لەسەر.
– چاکسازی فیدەری (6+12+13)ـەی وێستگەی دەربەندیخان بە گوژمەی 22 ملیۆن و 557 هەزار و 300 دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان.
– راکێشانی هێڵی کارەبا بۆ بیری گوندی کۆکۆیی شەمێران بە گوژمەی حەوت ملیۆن و 403 هەزار و 160 دینار.
– چاکسازی لە فیدەری یەکی وێستگەی دەربەندیخان بە گوژمەی 19 ملیۆن و 146 هەزار و 430 دینار جێبەجێ دەکرێن.
کۆی گوژمەی ئەو پرۆژانە کە لە بواری کارەبا چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە قەزای دەربەندیخان پێکهاتووە لە 491 ملیۆن و 367 هەزار و 368 دینار.