شاندی هەرێم بۆ موچە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
964+
توانا نەقی
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی باسی موچە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023 وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەرەوە بەغدا بەڕیکەوتنەوە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
دەشڵیت، لەگەڵ سودانی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان باس دەکەن.
شاندەکەی هەرێم پێکهاتبوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار.