وێنەی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی - وێنە: 964
35 عەقاراتن
لووتکەی عەقاراتەکان لە سلێمانی راگەیەندرا
964+
پێشەوا محەمەد
35 عەقارات لە شاری سلێمانی کۆمەڵەی لوتکەی عەقاراتەکانیان راگەیاند و دەڵێن ئامانجیان رێکخستنەوەی کاری عەقارات و بە ئەکادیمیکردنی کەرتی خانووبەرەیە.
کۆمەڵەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023 لە شاری سلێمانی بە فەرمی راگەیەندرا.
نەبەز جەزا، ئەندامی کۆمەڵەکە بە 964ـی وت، “ئامانج لە کۆمەڵەکە کۆکردنەوەی عەقاراتەکانە، تا بە یەک شێواز ئیش بکەین، دەشمانەوێت لە داهاتوودا بیکەین بە سەندیکا و کەرتی خانووبەرە بە ئەکادیمی بکەین و ئێستاش سەرقاڵی نووسینەوەی پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆمەڵەکەین”.
دەشڵێت، پلانی فراوانکردنیان هەیە لە داهاتوودا و وەک خۆشی دەڵێت، تا ئێستا داوای مۆڵەتیان لە وەزارەتی ناوخۆ نەکردووە.
سەرەتای ئەم مانگە کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاری خانووبەرە لە هەولێر راگەیەندرا و دەستەیەکیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژارد.
“کۆمەڵەکەی ئێمە جیایە و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیەی هەولێردا نییە”، نەبەز جەزا وای وت.