باسی مۆزەخانە و شوێنەوارەکانە
ئیماڕات هاوکاریی گەشتوگوزاری پێشکەشی هەرێم دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
شاندێکی ئیماڕاتی لە هەرێمی کوردستانن و راوێژی گەشتوگوزاری دەدەن بە هەرێم، دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، کار لەسەر بە گەشتوگوزارکردنی مۆزەخانە و شوێنەوارەکانی هەرێم دەکەن.
شاندەکە پێکهاتوون لە چەند بەرپرسێکی گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە و چەند وەبەرهێنەرێک.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “ئەوان زیاتر چاویان لەسەر مۆزەخانە و شوێنەوارەکانی هەرێمە کە زیاتر پەرەی پێبدرێت و بخرێتە خزمەت کەرتی گەشتوگوزارەوە و بۆ ئەو مەبەستە راوێژیان بە دەستەکەمان دا”.
وتیشی، “جگە لەوەش هانی وەبەرهێنەرانی ئیماڕاتی و عەرەب دەدەن، کە بێنە کوردستان وەبەرهێنان بکەن بەتایبەت لە کەرتی گەشتوگوزاردا”.
لە هەرێمی کوردستان شەش مۆزەخانە و زیاتر لە پێنج هەزار شوێنەوار بوونیان هەیە.
“وا بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا شاندێکی دیکەی ئەوان سەردانی هەرێم بکاتەوە و وردەکاریی زیاتری بە گەشتیاریکردنی ئەو شوێنانە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجیدە.