له رێگای 964ـه‌وه ده‌نگیان گه‌یاند
ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێری نوێ فراوان كرا و رێگای گۆسكه‌ش چاككرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له پارێزگای هه‌ولێر پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانی ئاوى سروشتى باران بەردەوامە و رێگای گوندێكیش چاك كرا، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له رێگه‌ی 964ـه‌وه گله‌ییه‌كانی خۆیان گه‌یاندبووو.
بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و لە چوارچێوەى پڕۆسەى پاککردنەوەى کەند و رێڕەوە سروشتییەکانی ئاوى باران، دەستکرا بە فراوانکردنى ئاوەڕۆى گەڕەکى هەولێری نوێ بە زیادکردنی شه‌ش چاوەی قەنتەرە و خاوێنکردنەوەی چەند کەندێکی دیکە لە گەڕەکه‌كه، كه تیمەکانى شارەوانیى 3 كاریان تێدا كردووه، وه‌ك راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، لە لایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، كاری چاککردنەوە و پاککردنەوەى رێگاى گوندی گۆسکە ئه‌نجام درا، کە بەهۆى بارانبارین زیانى بەرکەوتبوو.
هاوڵاتیانی گوندی گۆسكه له سنووری قه‌زای قوشته‌په، 20ی ئه‌م مانگه له رێگه‌ی 964ـه‌وه سكاڵاكانی خۆیان گه‌یاند، كه 80 ماڵن و رێگای گونده‌كه‌یان تێكچووبوو، نه‌یانده‌توانی ئۆتۆمبێله‌كانیان له نزیك ماڵه‌كانیان رابگرن.