لە حاسڵاتی ئەم ئێوارەوە

دیلەکانی فەلەستین: ئیسرائیل پابەند نەبووە

+964 

ژووری هەواڵ

جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە رۆژنامەی تەلەگراف نوسیوەیەتی: حەماس سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، هەرچەندە من دژی شێوازەکەی حەماسم، بەڵام تەواو ئەمە سەرکەوتنە.

گێڵد فیڵدرز سیاسەتوانی توندڕەوی هۆڵەندی دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بردیەوە، لە یەکەم هەڵوێستی لەسەر رووداوەکانی فەلەستین، داوا دەکات هەموو فەلەستینییەکان دەربکرێن بۆ ئەردەن.

رێکخراوی دەستەی دیلەکانی فەلەستین دەڵێت: ئیسرائیل پابەند نەبووە بە رێکەوتنەکەوە، کەسانێکی ئازادکردووە کە خۆیان زۆریان نەماوە ماوەی حوکمەکەیان تەواو ببێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: کەشتییەکی گەورە کە خاوەنەکەی ملیاردێرێکی ئیسرائیلییە، لە زەریای هیندی بە درۆنی ئێرانی هێرشی کراوەتە سەر.

کەتیبەکانی قەسام دەڵێت: ئاڵوگۆڕی وەجبەی دووەمی دیلەکان راگیراوە، چونکە ئیسرائیل پابەند نەبووە بە رێکەوتنەکەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆش چەند دیلێکی تر ئازاد بکرێن.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن کەمێک پێش ئێستا هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری ئیلاتی ئیسرائیلی و گومەزی ئاسنین گێڕاویەتیەوە.