كچانی كوردستان له سلێمانی كاراتێ ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
پاڵه‌وانیه‌یتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له چوار ئاستی جیاوازیشدا یاریزانان ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
سبه‌ی هه‌ینی 30ـی كانوونی یه‌كه‌م، له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی كاراتێی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان بۆ تیپه‌كانی كچان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ركابه‌رییه‌كان سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 9ى به‌یانی له هۆڵی پێشمه‌رگه له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، یانه‌كانی “قه‌ره‌داغ، به‌ختیاری، سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، بازیان، سه‌نحاریب، هه‌ڵه‌بجه، په‌یام، خه‌ڵاتی پێنجوێن، سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ركابه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كانی “منداڵان، تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و پێشكه‌وتووان” له هه‌ردوو شێوازی كاتا و كۆمێت ده‌بێت
هه‌روه‌ها ركابه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كانی “منداڵان، تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان و پێشكه‌وتووان” له هه‌ردوو شێوازی كاتا و كۆمێت ده‌بێت.
خه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی خول و پاڵه‌وانیه‌تیی فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان، له رێگه‌ی ئه‌و 80 ملیۆن دیناره‌وه دابین ده‌كرێت، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه بۆ لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستانی دابین كردووه.