تیمێکی بەرگری شارستانی زاخۆ لەکاتی ئامادەسازی بۆ گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەی باکوری کوردستان. وێنە:964+
هەشت رۆژە لە ئاودا ون بووە
زاخۆ به دوای ته‌رمێکی باكوورى كوردستاندا ده‌گه‌ڕێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هەشت رۆژە، گەنجێکی باكوورى كوردستان له جه‌زیرێ خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، داوا له باشورى كوردستان كراوە له زاخۆ به‌دوایدا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیدۆزنه‌وه.
بە قسەی بەرگریی شارستانی زاخۆ، ئەمڕۆ کاتژمێر 09:00ـی سه‌رله‌بەیانی پەیوەندی بە بەرگریی شارستانیی زاخۆ کراوە بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ـى وت، کەسوکاری گەنجەکە داوایان لێكردوون لە ناوچه ئاوییه‌كانى سێگوشەی نێوان هەرێم و سوریا و تورکیا، لە رووباری دیجلە بە دوای تەرمی گەنجەکەدا بگەڕێین.
وتیشی “تیمه مه‌له‌وانه‌كانمان ئێستا لەو سێگوشەیەدا بە دوای تەرمەکەدا دەگەڕێن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن