ژیانی کەمەندی لێرەیە
عەباسی کەمەندی دەروێشە قەسابەکە
964+
بۆتان لوقمان
ساڵی 1952-ە، لە سنە بارانێکی بەلێزمە دەبارێت، لەناکاو لە گەڕەکی جەواراوا لە قەسابخانەیەک هەواڵ بە عەلی شمشاڵ ژەن دەگات کەوا منداڵێکیان بووە، دواتر ئەم منداڵە ناوی لێ دەنرێت عەباس.
ئەو کۆرپەیە هەر کە چاو دەکاتەوە لە تەمەنی سێ مانگی لە ناو قەسابخانەکەی باپیرەی، باوکی لەلایەن مامیەوە دەکوژرێت.
لێرەوە منداڵی عەباس دەبێتە بێ باوکی و نوقمی ترس دەبێت تا کار دەگاتە ئەوەی لە تەمەنی حەوت ساڵی ئەو مامەی کە باوکی کوشت لە ترسی تۆڵەکردنەوەی عەباس لێی لە ناو قەسابخانەکە پلانی کوشتنی عەباس دادەنێت، بەڵام دایکی دەگەڕێتەوە لای و لەژێر سێبەرو سایەی خۆی دەیپارێزێت.
راستە عەباسی کەمەندی بە بێ باوکی گەورەبوو، بەڵام خۆی بوو بە یەکێک لە باوانەکانی هونەری کوردی لە شاری سنە.
چیرۆکی یەکەم ئەشقی کەمەندی لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک لەگەڵ دایکی دەچێتە حەمام و چاوی بە کچێک دەکەوێت بە ناوی شادوخت، ئەشقی شادوخت و حەمامی جێیی ژوان دەبێتە یەکەمین تابلۆی کەمەندی.
تابلۆیێک کە لە ژێر زەمینەکانەوە بە پارەی قەرز و قۆڵە و خۆشەویستی بۆ هونەر ئافرێندرا.
تەواوی چیرۆکەکە لەو بەرهەمەیە کە بڵاومان کردوەتەوە.