هاوڵاتیەکی پێنجوێن

لەکاتی دروستکردنی خانوو کاتیۆشایەکی دۆزیەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە پێنجوێن هاوڵاتییەک لەکاتی ئامادەکردنی زەوییەکەی بۆ خانوو، گولە کاتیۆشایەکی دۆزیوەتەوە و تیمی مین لابەری لێئاگادار کردووە، ئەوانیش هاتوون کاتیۆشاکەیان هەڵگرتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.11.2023، جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتییەک لە شارۆچکەی پێنجوێن پەیوەندی بە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە کرد و زانیاری پێدان لەبارەی هەبوونی گولە کاتیۆشایەک لەناو ئەو زەویەدا کە بەنیازە بیکات بە خانوو، ئەوانیش چوون کاتیۆشاکەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

کاتیۆشاکە لەجۆری 106 ملیمە، بڕیارە لە شوێنێکی پارێزراودا لەنێوببرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای مین بۆ 964، لە پاشماوەکانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لە سێ هەزار کێڵگەی مینڕێژکراو و سەدان هەزار پارچە تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان بەجێماون.

بەهۆی ئەو پاشماوە جەنگییانەوە، زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

مین بووەتە هۆی مردن و برینداربوونی 13 هەزار کەس

مین بووەتە هۆی مردن و برینداربوونی 13 هەزار کەس