هۆکاری چییە؟
چەند رۆژێکە کێشەی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبووە
964+
شاخەوان عومەر
چەند رۆژێکە لە بەشی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر کێشەی کەمی ئاو سەریهەڵداوەتەوە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سێ هۆکار دەستنیشان دەکات.
زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بۆ 964 وتی، هەموو ساڵێک لەگەڵ بارینی بارانی بەخوڕ پڕۆژەکانی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو و سێ لێڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی هۆکارێکی دیکەیە.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، “ساڵانە لە وەرزی هاوین کارەبای بیرەکان بە مۆلیدەکان دەبەسترێتەوە، چوار مانگ بوو بەمجۆرە کێشەکان چارەسەر کران، بەڵام ئەو بودجەیەی لەلایەن پارێزگاوە دانرابوو کۆتایی هات بۆیە کێشەی کەمبوونەوەی ئاو دیسان سەریهەڵدایەوە”.
بەوتەی زەردەشت عەبدولخالق بەمزوانە ئەو گرفتە چاک دەبێت.