"کۆنتڕۆڵکردنی قورسە"

نووسینی رێکلام لەسەر شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

پارێزگاری هەولێر دەلێت، رێکلامکردن لەسەر دیوار و شوێنە گشتیەکان قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەم کارە بکات سزادەدرێت.

ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەڵواسینی رێکلام و نووسینی لەسەر شوێنە گشتیەکان قەدەغەیە، لە هەشت مانگی رابردووشدا 2389 شوێن نووسینەکانیان لە عەرەبییەوە گۆڕییەوە بۆ کوردی.

بەشێک لەو شوێنانەی رێکلامیان لەسەر نووسراوە، دیواری قوتابخانەکانن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان بە 964ی وت، لە بنەڕەتدا بەکارهێنانی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە ناو و لە دەرەوە بە هەموو شێوەیەک بۆ ریکلام قەدەغەیە، سەرجەم بەڕێوەبەرەکان راسپێردراون رێگە بە هیچ کەسێک نەدرێت ئەم کارە بکات، لیژنەکانی وەزارەت ساڵانە و بە بەردەوامی دیواری قوتابخانەکان بۆیاغ دەکەنەوە، بەڵام قورسە بتواندرێت، کۆنترۆڵی سەرجەم قوتابخانەکان بکرێت، بە تایبەت لە کاتی پشووەکانی هاویندا.

964 دەزانێت، بەشێک لە رێکخراوە پەروەردەییەکان ساڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دیواری قوتابخانەکان بۆیاغ دەکەنەوە

وەزارەتی پەروەردە: فرۆشتن و فەوتاندنی کتێب سزای لەسەرە

وەزارەتی پەروەردە: فرۆشتن و فەوتاندنی کتێب سزای لەسەرە