وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ - وێنە: پەیجی کارەبای سلێمانی لە فەیسبووک
خواست زۆر بەرزبووەتەوە
سۆراغ: كاره‌بای نیشتمانی خۆی 30 ئه‌مپێره و کەمناکرێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی كاره‌بای نیشتمانی بۆ هه‌ر هاوبه‌شێك 30 ئه‌مپێره و له‌وه زیاتر نییه تا كه‌مبكرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌م مانگه‌دا خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆر زیادی كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23.11.2023 ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كوردستان به 964ی وت، له هیچ شوێنێك نه‌مانوتووه كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێته 30 ئه‌مپێر، چونكه هه‌ر خۆی 30 ئه‌مپێره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌م مانگه‌دا خواستی كاره‌با بۆ نزیكه‌ی 6000 مێگاوات به‌رزبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنان له نێوان 3200 بۆ 3500 مێگاواته.
ئومێد محه‌مه‌د به 964ی وت، “چاوه‌ڕێی سووته‌مه‌نی و پاره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌رز بكه‌ینه‌وه، شتێكی سرووشتییه لەم کاتەدا خواستی كاره‌با له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه.
“له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه تا 15ی مانگ، رۆژانه 15 كاتژمێر و زیاتر كاره‌بامان به هاوبه‌شه‌كان داوه، ره‌نگه له هه‌ندێك شوێن كه‌م و زیادی كردبێت، ئه‌مه‌ش به پێی شوێن و به‌رهه‌م ده‌گۆڕێت”، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با وای وت.
له‌م رۆژانه‌دا سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی و له سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.