"زیاتر له‌ مه‌ترێك به‌فر باریوه‌"

دوو مێگه‌ل‌ مه‌ڕ له‌ قه‌ندیل ره‌قبوونه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شه‌وى رابردوو له‌ ناوچه‌ى “چۆمه”‌ له‌ سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دوو مێگه‌ل مه‌ڕ له‌به‌ر به‌فر و سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر مێگه‌لێك له‌و مه‌ڕانه‌ نزیكه‌ى 150 مه‌ڕ بوون و له‌لایه‌ن جه‌ڵه‌بچییه‌كانى ئێرانه‌وه‌ هێندراونه‌ته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ى بیانفرۆشنه‌ کڕیارانی ئاژەڵ لە هه‌رێمی كوردستان.

چۆمه‌، ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌ له‌سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ندیل و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ پیرانشار، وه‌ك بازاڕچه‌یه‌كی نایاسایی كارى كڕین و فرۆشتنى و ئاژه‌ڵ و پێداویستییه‌كانى لێ ئه‌نجام ده‌درێت.

سامان خدر، كه‌ خه‌ڵكی گوندێكی بنارى قه‌ندیله‌، بۆ 964 ره‌قبوونه‌وه‌ى ئه‌و مێگه‌ل مه‌ڕانه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتیشی “دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش 90 سه‌ر مه‌ڕی دیكه‌ش له‌هه‌مان شوێن به‌هۆى به‌فر و سه‌رماوه‌ ره‌قبوبونه‌وه‌”.

به‌قسه‌ى سامان، له‌ ئێستادا له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانى قه‌ندیل زیاتر له‌ مه‌ترێك به‌فر باریووه‌.

رۆژى 15.11.2023 گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدار به‌ ناوى سه‌لمان عه‌بدوڵا، خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل‌، لە کوێستانەکانی گۆڕکی له‌ ناوچه‌ى “چومه‌” له‌ چیا هه‌ڵده‌دێرێت دواى 17 كاتژمێر ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانى رانیه‌.

ساڵانه‌ له‌م ناوچه‌ سنووریانه‌ حاڵه‌تى ره‌قبوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ و گیان له‌ده‌ستدانى ئاژه‌ڵدار و كۆڵبه‌ره‌كان رووده‌دن.

964 ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هی ساڵى پاره‌ كه‌ له‌هه‌مان ناوچه‌ى سنوورى “چۆمه‌” مێگه‌لێك مه‌ڕ له‌شوێنێكی به‌فر لێباریوو ده‌بیندرێن، ئاژه‌ڵدارێكیش به‌دیارییانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، مه‌ڕه‌كانیش هه‌ندێك له‌سه‌رمان هه‌ڵده‌له‌رزن و چه‌ند دانه‌یه‌كیش مردار بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو ته‌ندروستى ...

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو ته‌ندروستى به‌ره‌و باشی ده‌چێت

ئه‌و ئاژه‌ڵداره‌ى له‌ چیای قه‌ندیل هه‌ڵدێرا به‌ زی...

ئه‌و ئاژه‌ڵداره‌ى له‌ چیای قه‌ندیل هه‌ڵدێرا به‌ زیندوویی دۆزرایه‌وه‌