هاوپەیمانی نیشتیمانی داوا دەکات

داوای پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و بوونی هێزە بیانیەکان لەسەر خاکی عێراق، هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق کە ئەیاد عەلاوی سەرکردایەتی دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە هێزێکی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دروست بکرێت بۆ رووبەڕووبونەوەی ئالنگارییەکان.

ئەمە بەیاننامەکەی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقییە:

هێرشەکانی سەرهێزەکانی هاوپەیمانان و کاردانەوەکانی رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری عێراق دەبێت و کاریگەری نەرێنی لە سەر ئاسایشی وڵات دەبێت.

پێوێستە هێزەکانی هاوپەیمانان لە رووی چەندێتی و چۆنیەتی سنوردار بکرێت و هەموو هەڵسوکەوت و جوڵانەوەکانیان لە ژێر چاودێری بەپرسانی حکومەتی عێراق و سەرکردایەتی سوپا بێت.

هێرشەکانی ئەو دواییە دەریدەخەن، مەترسی زیاتر هەڕەشە لە سەروەری عێراق دەکات و دەرخەری ئەوەیە سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە روون نیە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات و پارێزگاری و پاڵپشتی ئیسرائیل و تاوانکاریەکانی دەکات، جیا لەوەش دەستی هێرشی زیاتر بۆ سەر خاکی عێراق رادەکێشێت.

لەم روەوە هاوپەیمانی نیشتیمانی داوا دەکات هێزێکی هاوبەشی سەربازی سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی پێکبهێنرێت لە ژێر فەرمان و سەرپەرشتی، سەرکردایەتی سەربازی سوپای عێراق بێت.

عێراق بەڵێنیداوە ئیتر هێرش نەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمری...

عێراق بەڵێنیداوە ئیتر هێرش نەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا