لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەمە وتراوە

حکومەتی هەرێم: خشتەی موچەخۆرانمان رادەستی بەغدا کرد

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی رایگەیاند، وردبینیان بۆ خشتەی موچەخۆرانی هەرێم کردووە خشتەکەیان رادەستی حکومەتی فیدراڵی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.11.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی بەدامەزراوەییکردنی پرۆسەی دامەزراندن لە کەرتی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش بە ژمارە و داتا و زانیاریى ورد راپۆرتێک پێشکەشکراوە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، “خشتەی موچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بە هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم کرا کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران”.

لە بڕگەیەکی دیکەی کارنامەکە، گفتوگۆ له‌بارەی جێبەجێکردنی چەند ماددە و بڕگەیەکی دیکەی یاسای چاکسازی کرا تایبەت بە بواری خانەنشینی.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، سەرجەم وەزارەتەکان راسپێردران کە هاوکاری ئەنجومەنی راژەی گشتی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پەسەندکران، لەپێناو بە دامەزراوەییکردنی زیاتری کەرتی وەزیفەی گشتی و هێزی کار لە دامەزراوەکانی هەرێم.

زیاتر لە پێنج هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەخرێنە لیس...

زیاتر لە پێنج هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەخرێنە لیستی موچەوە