هێمن حه‌مه‌دئه‌مین وتەبێژی نوێی هاتوچۆی هەولێر. فۆتۆ:964
حه‌زی له وه‌رزشه
وته‌بێژی نوێی هاتوچۆی هه‌ولێر كێیه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی وته‌بێژێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆ دیاریی كرا، 964 ده‌یناسێنێت و زانیاری له باره‌ی ئه‌و بڵاوده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فازڵ حاجی له پۆستی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر گۆڕدرا و كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی هاتوچۆی داره‌توو به وه‌كاله‌ت، كه‌سێكی دیكه بۆ شوێنه‌كه‌ی دیاریی كرا.
ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی فازڵ حاجی گرته‌وه، عه‌قیدی هاتوچۆ “هێمن حه‌مه‌دئه‌مین”ـه، ده‌رچووی ساڵی 2003ی خولی چواری كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێره، ئه‌فسه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر.
عه‌قید هێمن حه‌مه‌دئه‌مین، به پێی زانیارییه‌كانی 964 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و دبلۆمیشی له ته‌كنیكی میدیا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها شاره‌زای یاسایی له رووداوه‌كانی هاتوچۆ هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئێستا وانه‌بێژه له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕیی هه‌ولێر، به‌شی میدیا.
هاوڕێیه‌كی خوێندنی عه‌قید هێمن حه‌مه‌دئه‌مین له باره‌ی كه‌سایه‌تیی ئه‌وه‌وه به 964ی وت، “هێمن خوێندكارێكی زیره‌ك بوو، له یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی به‌شی خۆی بوو له په‌یمانگه، به‌ڵام كوڕێكی ساده‌یه و خۆبه‌زلزان نییه”.
وتیشی، حه‌زی له وه‌رزشه و خاوه‌نی پشتێنی ره‌شی یاریی تایكواندۆیه، به‌ڵام هێمن و له‌سه‌رخۆیه و كه‌سایه‌تییه‌كی ئارامی هه‌یه”.