دەروازەی چوونە ناو قەزای دەربەندیخان _ وێنە: 964
چاودێری کراوە
لە دەربەندیخان مۆلیدەیەک بە 300 هەزار دینار غەرامە کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی ئەوەی مۆلیدەی “کۆمپانیای رووناکی” ماوەی 24 کاتژمێر کارەبای بە هاوبەشەکانی نەداوە، بە بڕی 300 هەزار دینار غەرامە کرا.
بڕیارەکە، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و کەمتەرخەمی لە کارکردن بووە، کە لەسەر پێشنیاری لیژنەی چاودێری سووتەمەنی و موەلیدە ئەهلییەکان و بەبڕیاری قایمقامی قەزاکە موەلیدەی کۆمپانیا رووناکی بە بڕی 300 هەزار دینار غەرامە کراوە.
بۆ ماوەی مانگێک کەس بۆی نییە بچێتە شاخەکانی دەربەندیخان
لە بڵاوکراوەیەکدا، “قایمقامیەتی قەزاکە ئاماژەی بەوەکردووە، مۆەلیدەکە ماوەی 24 کاتژمێرە لەکارکەوتووە و تاوەکو ئێستاش نەکەوتووەتەوە کار، بۆیە بڕیاردرا بە سزادانی خاوەن مۆەلیدەکە، پێویستە بە زووترین کاتیش مۆەلیدەکەی چاک بکرێتەوە یان مۆەلیدەیەکی یەدەگ لە شوێنی دابنێ”.
لیژنەی سووتەمەنی چاودێریی مۆەلیدە ئەهلییەکانی دەربەندیخان، کە قایمقامیەتی قەزاکە بڕیارەکەی بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش دەڵێن، “ئەگەر تا ئەوکاتەی مۆەلیدەکەی خۆی چاک دەکاتەوە، یەدەگ دانەنێت، ئەوا بە پێچەوانەوە سزای زیاتر دەدرێت”.