ئاماری نەخۆشخانەی هیوا

ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون بە شێرپەنجە ترسناکە

964+

ژووری هەواڵ

ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون بە شێرپەنجە لە خۆشخانەیەکی سلێمانی ترسناکە، 25 نەخۆشی نوێ تۆمار کراون و دەیان تووشبووی دیکەش لە بەشی فریاکەوتن داخل کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.11.2023، نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردەوە و پێدەچیت رۆژێکی سەخت بووبێت بۆ پزیشک و کارمەندەکانی، ژمارەکان زۆربوونی بەرچاوی رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە دەردەخەن.

تەنیا ئەمڕۆ، هەزار و 170 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە و 25 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، چوار هەزار و 320 پشکنینی تاقیگە بۆ نەخۆش کراوە.

د. محەمەد عەبدولوەهاب، ئەندامی لیژنەی زانستی نەخۆشخانەی هیوا ئامارەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردنەوە و وتی، “بەدڵنیاییەوە زۆربەی توشبووە نوێیەکانی ئەمڕۆ خەڵکی سلێمانین”.

نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ پشکنینی تیشک و سۆنەر و ئیکۆی بۆ 164 نەخۆش کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەشی لە نەخۆشخانەکە چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە گەیشتووەتە 264 نەخۆش.

“سەرەڕای هەموو گرفتە داراییانەی، کە هەیە، بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی باڵادا بێت، هیوادارین ئەم خزمەتانە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەموو لایەک هەبێت و گرفتە داراییەکان نەبێتە هۆی لاوازبوونی خزمەت گوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەدا”، نەخۆشخانەی هیوا وا دەڵێت.

لە بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەی هیوا، ئەمڕۆ 453 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

مانگی رابردوو یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە

مانگی رابردوو یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە