حاسڵاتی ئێوارە

لە غەزە هیوایەکی بەهێز هەیە بۆ ماوەیەک شەڕ بوەستێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی میسر دەڵێت: بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری غەزە، بۆ ئەوەیە خەڵکەکەی ناچار بکات بە تەواوی غەزە جێبهێڵن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت: نێوەندگیرییەکەمان نزیکبووەتەوە لە قۆناغی کۆتایی و بە ئەگەرێکی بەهێزەوە رێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس و وەستانی شەڕ نزیکە.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان دەڵێن: ئەمشەو کۆبوونەوەی حکومەتە جەنگییەکە بەڕێوەدەچێت و رەنگە بڕیارێک لە بارەی ئاڵوگۆڕی بەشێک لە دیلەکانەوە بدرێت.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند: کوشتنی رۆژنامەنووسان دەریخست تاوانەکانی ئیسرائیل سنورییان نییە، ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سێ رۆژنامەنووس لە باشووری لوبنان کوژران.

چالاکوانانی فەلەستین دەڵێن لەسەرەتای شەڕەکەوە تائێستا ئیسرائیل لە کەناری خۆرئاوا 3000 فەڵەستینی دەستگیر کردووە.