لە زێی گەورە و بچوکەوە ئاو رژاوەتە دیجلەوە

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لەخوار 35% ئاوی کۆگا کراویان هەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لەخوار 35% ئاوی کۆگاکراویان تیادایە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان پلانی وایە تا مانگی شەش(حوزەیران)ی ساڵی داهاتوو ئاو کۆگا بکات، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، “بەهۆی زۆری پێویستی، ئاویان بەرداوەتەوە”.

هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی گەورە و 19 بەنداوی بچووکە، جگە لە چەندان پۆند کە ئاویان تیادا کۆدەکرێتەوە.

چاوەڕێی ئاون

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو بڕە ئاوەی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستاندایە، بە 964ی وت، “بەنداوە گەورەکانی وەک دهۆک، دەربەندیخان و دوکان لە خوار %35 ئاویان تێدایە و بۆشاییەکی زۆریان هەیە کە چاوەڕێی پێگەیشتنی ئاون”.

بەنداوی دوکان بە پەنجە ماسی تەنرا

بەنداوی دوکان بە پەنجە ماسی تەنرا

بەوتەی ئەو بێت، شەپۆلی باران بارینەکە داهاتێکی کەمی ئاویان بۆ بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان هەبووە، چونکە “ئەو دوو بەنداوە پشت بە بارانی ئەو ناوچانە دەبەستن، کە دەکەونە سەرووی بەنداوەکە، تایبەت هەورامان، شارباژێڕ و دەڤەری راپەڕین، لە کاتێکدا بڕی دابارینی ئەو ناوچانە زۆر نەبووە”.

“لەگەڵ ئەوەی بارانەکە بۆ ئێستا نۆبەرەیە، بەڵام بەشێک لە بەنداوە بچوکەکان کە ژمارەیان 19 بەنداوە لە هەرێمی کوردستان، ئاوی زۆرباشیان تێچووە و هەندێکیان سەرڕێژ بوون، هەرچەندە چاومان لە مانگەکانی شوبات، ئازار و نیسانە بۆ بەنداوە گەورەکانە، وەتا رۆژی 1.6.2024 ئاو کۆگا دەکەین”، رەحمان خانی وای وت.

بەردانەوەی ئاو

لەبارەی ئەوەی ئەمساڵ بۆچی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر لە بەنداوەکان بەردرانەوە، خانی وتی، “چەند بڕە ئاو کۆبکەینەوە، بەپێی ئەوە پلانی بەردانەوە دادەنێین، بەنداو بۆ ئەوەیە، زستان و پایز ئاو کۆبکاتەوە و هەرکات پێویستی هەبوو بەری بدەینەوە، ئەو بەردانەوەشی هەبوو بۆ پێویستی خەڵک و کارەبا بووە، کە دەکەونە خوارووی بەنداوەکە”.

بەهۆی بارانە بە خوڕەکەوە، لە زێی گەورە و زێی بچووک، ئاوێکی زۆری رژاندووەتە ناوی بەنداوی دوبس و لەوێوە رژاونەتە روباری دیجلەوە، رەحمان خانی پێی وایە، “ئەوان هیچ دودڵییەکیان لە بەنداوە بچووکەکان نیە، کە سەرڕێژ دەبن، بەڵام بەنداوە گەورەکان کە زەمانەتی ئاو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەسرە دەکات، پێویستی بە رێژەی باش لە دابارین هەیە”.

بەرگریی شارستانی بۆ 964: ئه‌مڕۆ 650 ته‌له‌فۆنمان بۆ كراو...

بەرگریی شارستانی بۆ 964: ئه‌مڕۆ 650 ته‌له‌فۆنمان بۆ كراوه‌