بارانه‌كه به‌ته‌نیا نیه
به‌فر سه‌رى حه‌سارى سهكرانى سپی كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ بارانه به‌خوڕه‌ى شه‌وى رابردوو و ئه‌مڕۆ، له چیاكانى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌فر باریووه، به‌راده‌یه‌ك، بارینى به‌فر گه‌یشتووه‌ته یه‌كێك له گونده‌كانیش.
سلێمان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى چۆمان به 964ـى وت، چیاكانى سه‌رى سه‌كران و هه‌ڵگورد و به‌رده‌بووك له سنوورى چۆمان به‌فریان لێباریووه.
وتیشی “به‌ته‌نیا به‌فر له‌و چیایانه نه‌باریووه، به‌ڵكو یه‌كێك له گونده‌كانى ئه‌م سنووره‌شی به‌ناوى وێزێ گرتووه‌ته‌وه”.
گوندی وێزێ به‌لاى حاجی ئۆمه‌رانه‌وه دوورترین گوندى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران‌دا.
له‌باره‌ى رێژەی باران بارینیش لە سەنتەری قەزای چۆمان، سلێمان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە 24 کاتژمێری رابردوو 31 ملیم باریووه.
کۆی باران بارینى ئه‌م مانگه له‌سنوورى قه‌زاى چۆمان، 106.1 ملیم و کۆی بارینى ئەمساڵیش تاوه‌کو ئەمڕۆ 146.1 ملیم بووه.
به‌پێی داتاكانى كشتو‌كاڵى چۆمان، ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له پار و پێرار باران باریوه، به‌جۆرێك ساڵی پار تاوه‌کو ئەم رێکەوتە 78.8 ملیم و پێراریش تاوه‌کو ئەم رێکەوتە 38 ملیم، باران باریبوو.