گاڤی ئەستێرەی دیاری ئیسپانیا دوای تووشبوونی بە پێکان. وێنە:ئاژانسەکان
دووچاری پێکانێکی قورس بووە
یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ گاڤی: ئێمە لەگەڵتین
964+
سۆما حەکیم زادە
دوێنێ شەو بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا شەوێکی باش نەبوو، لە گێمی یەکەمی یارییەکە گاڤی دووچاری پێکانێکی قورس بوو، ئەستێرەیەکی یانەی ریال مەدرید پەیامێکی بۆ ناردووە و دەڵێت: “ئێمە لەگەڵتین”.
لەچوارچێوەی پاڵەوانیەتیەکانی ئەوروپا 2024 دوێنێ شەو هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا بووەوە و ئیسپانیا بە 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە گاڤی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ئەژنۆی دووچاری پێکانێکی قورس هات و یاریگای بەجێهێشت.
دوای یاریەکە ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدرید خۆسێلۆ لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی ئینستاگرام پەیامێکی بۆ گاڤی ناردووە دەڵێت: ” ئێمە لەگەڵتین”
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئیسپانیا، گاڤی بۆ زیاتر لە شەش مانگ دادەبڕێت و بەمەش ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هات.