شەپۆلی بارانەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
دەیان شەقامی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە
964+
فەهمی نەبی
دەیان شەقامی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە و ئاستی ئاو لە چەندین گەڕەکی هەولێر بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریەی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی داوە، هەریەکە لە شەقامەکانی 100 مەتری و 60 مەتری و 40 مەتری و 30 مەتری ئاستی ئاو تیایاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوازاری ژینگەپارێزی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رێژەیەکی زۆری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە کۆڵانەکانی پشت دوکانەکانی جوانکاری شەقامی 60 مەتری هەولێر تۆمارکراوە، ئاو چووەتە ناو ماڵی چەند کەسێک.
بەوتەی ژیار جەلال دەیان تیمی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە شەقام و گەڕەکەکانن بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەکان.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر دەڵێت، هەر شوێنێک ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە با پەیوەندی بەم ژمارەیە بکات و تیمیان بۆ دەنێرین 07511624550