هەزار خێزانن

لەمەودوا ئاوارەکانی کەرکوک لە بازیان نەوت وەردەگرن

964+

پێشەوا محەمەد

لەمەودوا پێویست ناکات ئاوارەکانی کەرکوک، کە دانیشتووی قەزای بازیانن بۆ وەرگرتنی نەوت بچنە کەرکوک، چونکە نەوتەکەیان بۆ دەهێنن بۆ ئەوێ.

964 دەزانێت نزیکەی هەزار خێزانی ئاوارەکەی کەرکوک دانیشتووی قەزای بازیانن.

سەید عەدنان، یەکێک لە نوێنەرانی ئاوارەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، “چەندان ساڵە لە رێگەی هاتوچۆی هێنانەوەی نەوت زۆر ماندوو دەبووین و کێشەی زۆری هاتوچۆمان هەبوو و تێچووی زۆریشی هەبوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو نەوتەمان بۆ دەهێندرێت”.

دەشڵێت، “لە کاتی هێنانی نەوتەکە بۆمان تەنیا کرێی گواستنەوەمان لێدەستێنن سەرەڕای نرخی نەوتەکە خۆی کە دابەش دەکرێت، ئەو پارەیەی لە بری گواستنەوەش لێمان وەردەگیرێت بڕێکی کەمە”.

750 خێزانی ئاوارەی کەرکوک لە ناو بازیاندان و ئەوانی دیکەش بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریدا دابەش بوون.

“لە کاتی هێنانەوەی ئەو نەوتە لە بازگەکان تووشی کێشە دەبووین و پرسیاری زۆریان لێدەکردین، ئێستا کە نەوتەکەمان بۆ دەهێنن رزگارمان دەبێت لەو هاتوچۆیە”، ئەوەش قسەی سەید عەدنانە.

هێڵکاریی شەقامی تاسڵوجە تا دەربەندی بازیان نوێ دەکرێت...

هێڵکاریی شەقامی تاسڵوجە تا دەربەندی بازیان نوێ دەکرێتەوە