ئامادەسازیمان بۆ 48 کاتژمێر کردووە

بەرگری شارستانی دهۆک: لە هەر گەڕەکێک لافاو دروست بوو تەلەفون بۆ 115 بکەن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە بەشێکی بەرچاوی شەپۆلە زۆرەکەی بارانی ئەم دوو رۆژە،  پارێزگای دهۆک و دەوروبەری دەگرێتەوە.

بەرگری شارستانی و سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک دەڵێن تا 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەموو ئامادەباشیەکداین.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، “کەشناسی ئاگاداری کردووینەتەوە لە باران بارینێکی زۆر ئەگەری دروستبوونی لافاو، هەموو تیمەکانمان لە ئامادەباشین”.

ئیسماعیل مستەفا، بەپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە 964ی وت، هەموو شۆفڵ و ئامێرەکانمان لەبەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئامادەکردووە و لەهەر شوێنێک ئاستی ئاو بەرز بووەوە، با تەلەفون بکەن بۆ ژمارە (115)، هیچ ئامێرێکمان لە سەر شەقامەکان بڵاونەکردوەتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئامێر لەو شوێنانە دادەنرێت کە مەترسی دروستبوونی لافاو...

ئامێر لەو شوێنانە دادەنرێت کە مەترسی دروستبوونی لافاوی لێ دەکرێت