مایکڵ شوماخەر شۆفیری ئەفسانەیی فۆرمۆللا. وێنە :وەرزش ٣ی ئێران.
بە 102 هەزار دۆلار فرۆشرا
جلوبەرگی مایکڵ شوماخەر مەزاد کرا
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەو درێسە سوورەی مایكڵ شۆماخەری شۆفێری ئەفسانەیی پێشبڕکێیەکانی فۆرمۆلا وه‌ن، لە ساڵی 2003دا له پاڵەوانیەتی فۆرمۆلا پۆشیبووی، له مه‌زادێكدا بە 102 هەزار دۆلار فرۆشرا.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، جلوبەرگەکانی مایكڵ شوماخەر لەوکاتەوەی کە بۆ تیپی فێراری ئیتاڵی شۆفێری کردووە، لە مەزادێکی ئاشکرادا فرۆشراون.
شۆفێرە ئەڵمانییەکە لە ساڵی 1995 پەیوەندی بە فێرارییەوە کرد و له‌گه‌ڵیدا حه‌وت جار توانی ببێته پاڵه‌وانی جیهان.
شۆماخه‌ر له 2013 له چیای ئالب له كاتی شاخه‌وانیدا كه‌وت و سه‌ری به به‌ردێك كه‌وت، كه به‌هۆیه‌وه تووشی كۆما بوو، دواتر له 2014 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، به‌ڵام تووشی ئیفلیجی بووه و خانه‌واده‌كه‌شی رێگه‌ناده‌ن میدیاكان هیچ شتێكی له باره‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه.