ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر وەڵام دەداتەوە

ئایا سرکێتی زیرەکی مۆلیدەکان ئەمپێری تەواو دەدات؟

964+

شاخەوان عومەر

دوای پەیدابوونی سرکێتی زیرەک، لە بەشێکی گەڕەکاکانی هەولێر خاوەنی موەلیدەکان هاوبەشەکانیان ناچار کردووە لەبری سرکێتە کۆنەکان سرکێتی زیرەک ببەستن.

خاوەن مۆلیدەکان پاساوی ئەوە دەهێننەوە سرکێتە کۆنەکان ئەمپێری زیاتر لەوەی دیاریکراوە دەدەنە هاوڵاتیان، لە بەرامبەردا هاوڵاتیان دەڵێن، سرکێتە زیرەکەکان کارەبای کەمتر دەدەن.

قارەمان قادر سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر بۆ 964 قسەی کردووە دەڵێت، سرکێتە زیرەکەکان لەلایەن وەزارەتی کارەباوە پشکنینی بۆکراوە و ئەمپێری تەواودەدات، کێشەی نیە، هاوڵاتیان دەتوانن بە ئامێری کڵامیتەر کارەباکەیان بپشکنن، هەر هاوڵاتیەک بۆی پشتڕاستکرایەوە ئەمپێری کەمتری دراوەتێ دەتوانێت سکاڵا بکات.

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر ئەوەش دەڵێت، گۆڕینی سرکێتەکە ناچاری نیە و هەر ماڵێک ئازادە بیگۆڕێت یان نا، دەکەوێتەوە سەر رێکەوتنی نێوان خۆیان و خاوەن مۆلیدەکە.

بۆ دووکەڵکردن و بێدەنگی موەلیدەکان، قارەمان قادر وتی، هەر خاوەن موەلیدەیەک سەرپێچی بکات مۆلیدەکەی دوکەڵ بکات و بێدەنگ نەکرابێت سزا دەدرێت.

لە شاری هەولێر 2200 مۆلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکان هەیە.

لە چ کاتێکدا دەتوانیت سکاڵا لەسەر مۆلیدەی گەڕەکەکەت تۆ...

لە چ کاتێکدا دەتوانیت سکاڵا لەسەر مۆلیدەی گەڕەکەکەت تۆمار بکەیت؟