بۆ راو لەو ناوە بووە
گەنجێک بەهۆی گوللەی تاپڕ گیانیلەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
گەنجێکی ناحیەی گەڵاڵە سنووری باڵەکایەتی، بۆ راو چووەتە شاخێکی ناوچەکەیان، بەڵام گوللەی تاپڕەکەی لەدەست دەرچووە و بەر خۆی کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانلەدەستداوە.
رووداوەکە لە شاخێکی نزیکی گوندی رەزگە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە روویداوە.
ئەحمەد حەسەن بەڕێوبەری تەندروستی چۆمان بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە بوونی بریندارێک ئاگادار کراینەوە، کاتێک تیمەکانمان چوون بۆ شوێنی رووداوەکە بریندارەکەیان گواستەوە فریاکەوتنی چۆمان، بەڵام لەکاتی چارەسەرکردن بەهۆی خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا، لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران”.
یەکێک لە ئەندامی خێزانی ئەو گەنجەکە قسەی بۆ 964 کرد وتی، “کوڕەکەمان لە راوکردن بووە، گوللەی تاپڕ لە دەستی دەرچووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.
ئەوەشی وت، “کوڕەکەمان تەمەنی 22 ساڵە و خێزاندارە”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی