گۆڕستانەکانی دوکان. وێنە :964
گرووپێكی خۆبه‌ش
گۆڕستانه‌كانى دوكان هه‌ناسه‌یان هاته‌وه‌به‌ر
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
گرووپێك له هاوڵاتیانى خۆبه‌شی دوكان، دار‌و دره‌ختى ناو گۆڕستانه‌كانیان خاوێن کردەوە و ده‌ڵێن، وەک کارێکی مرۆیی و پاراستن و جوانکردنی ژینگە ئه‌و كاره‌یان كردووه.
لە سنووری قەزای دوکان چەند گۆڕستانێک ھەن، لە نزیک زۆربه‌ى گۆڕه‌كان لە لایەن کەسوکاریانه‌وه چەند جۆرێکی دار چێندراوە و ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و دارانه گه‌وره بوون.
عەبدولڕەحمان حوسێن سەرپەرشتیاری گرووپەكه بە 964ـی وت، وەک کارێکی مرۆیی و پاراستن و جوانکردنی ژینگە و زیاتر گەشەکردنی دارەکانی گۆڕستانی دوکان و پاراستنیان لە ئاژەڵ، ھەستاون بە ھەڵپاچین و خاوێنكردنەوەی دارەکانی گۆڕستانەکە.
وتیشی “ژمارەی دارەکان زیاتر له ھەزار داری جۆراوجۆره و لەسەر ئەرکی خۆمان کارەکەمان کردووە”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، جگە لە گۆڕستانی دوکان، دەیانەوێت لە وەرزەکانی دیكه بەردەوامی بە کارەکەیان بدەن و ھەڵمەتەکەیان چەند گۆڕستانێکی دیكه‌ش دەگرێتەوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، گۆڕستانه‌كان دوکان زیاتر لە 80 ساڵە ھەن و زیاتر لە سێ هه‌زار گۆڕیشیان له‌خۆگرتووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن